هندستان: جۆرێک لە خواردنەوەی کهولی زیاتر لە 60 کەسی کوشتووە

پۆڵەتیک پرێس

زیاتر لە 60 کەس لە هندستان بەهۆی خواردنەوەی جۆرێكی کهولەوە گیانیان لەدەستداوە، دوای ئەوەی کارگەیەک بەنایاسایی بەرهەمیهێناوە.

ماڵپەری سکانی نیوزی عەرەبی بڵاویکردووەتەوە کە لە ویلایەتی بەنجابی هندستان کارگەیەک بەنایاسایی خواردنەوەی کهولی دروستکردووەو بەو هۆیەوە لە چەند پارێزگایەکی ئەو وڵاتە مەترسی لەسەر ژیانی بەکارهێنەرانی دروستبووە، بەگوێرەی دەزگاکانی راگەیاندن لەو وڵاتە ئەو مادانەی لە دروستکردنی ئەو خواردنەوە کهولیە بەرهەمهاتوون ژەهراوی بوون و مەترسی لەسەر ژیانی ئەو چەند کەسە دروستکردووە.

لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی فرانس پرێس ئاشکرایکردووە کە دەسەڵاتدارانی هندستان لە پارێزگای گۆرداسپۆر11 کەسیان دەستگیرکردووە کە مۆڵەتی یاساییان نەبووەو ئەو کارگەیەیان داناوە، هەمان ئاژانس ئاماژەی بەوە کردووە لە پارێزگای ئەمریستار و تارن تاران 53 کەس بەهۆی ئەو جۆرە خواردنەوەیەوە گیانیانلەدەستداوە.

نرخی یەک لیتر لەو خواردنەوە کهولیە تەنها 13 سەنتی ئەمریکی بووەو بەهۆی هەرزانی نرخەکەیەوە خەڵکانێکی زۆری ئەو ناوچەیە خواستیان لەسەری زیادیکردووە.

دەزگاکانی راگەیاندنی هندستان ئاماژەیان بەوەشکردووە پێدەچێت چەندین کەسی دیکەش کە لەم کۆتاییانەدا لەو چەند شارە مردوون بەهۆی ئەو جۆرە خواردنەوە کهولیانەوە بووبێت، بەڵام بەو پێیەی تەرمەکانیان سووتێنراوە (بەگوێرەی کلتوری خۆیان) ناتوانرێت توێکاری و پشکنینی پێویستیان بۆ بکرێت.

 

دوا بەدوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە دەسەڵاتدارانی ویلایەتی ئەندرا برایدشی هندستان رایانگەیاندووە کە 9 کەس لە دانیشتووانیان بەهۆی خواردنەوەی ئەو کهولەوە گیانیان لەدەستداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا