بەڤیدیۆ..پیاوێک خەڵکی لە ئاگرێکی ترسناک ڕزگار کرد

پۆڵەتیک پرێس

پیاوێکی سعودی دانیشتوی ناوچەی دەمام، دەیان کەسی دانیشتوی شارەکە لە ئاگرێکی ترسناک ڕزگار دەکات.

لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، کەسێک لە گەراجی بەردەم  باڵەخانەیەکدا ئۆتومبێل لێ دەخوڕێت، ئۆتومبیلەکە ئاگری گرتووە  بەڵام هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە دیار نیە، بەڵام بەمەبەستی دوور خستنەوەی ئەو پیاوە بە ئازایەتیکەی زۆرەوە بە ئاگرەکەوە ئۆتومبیلەکە لێ دەخوڕێت.

پیاوەکە هێواش هێواش ئۆتومبیلەکەی لە گەراجەکە هێنایە دەرەوە دووری خستەوە، تاوەکو لە دانیشتوانی بیناکە زیانیان پێ نەگات.

گرتە ڤیدیۆکە لە میدیکانی سعودیە بڵاوکرایەوە، کاریگەرییەکەی زۆری لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەجێ هێشت، ستایشی ئازایەتی ئەو پیاوەیان کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا