بەهۆی خۆشەویستەکەیەوە دەیەوێت خۆی وهەرسێ مناڵەکەی لە ناو ببات

پۆڵەتیک پرێس

دەسەڵآتدارانی ڕوسیا ژنێکیان بە هەوڵدان بۆ کوشتنی خۆی و سێ منداڵەکەی تۆمەتبار کرد، بە هۆی ئەوەی ماوەیەکی زۆر بەبێ جل و بەرگ لە دەرەوە ماوەتەوە کاتێک پلەی گەرما ١٥ دەرەجە زیاتر لە ژێر سفرەوە بووە.

ناتالیا ڤازینای تەمەن ٣٣ ساڵ لە دارستانێکی مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیادا، جلەکانی خۆی و هەرسێ منداڵەکەی داکەندووەو لەو سەرمایەدا ماوەتەوە یەکێک لە منداڵەکانی تەمەنی تەنها ١١ مانگە

پیاوێک لە کاتی پیاسە کردنیدا لەگەڵ سەگەکەی بە ناو دارستانەکەدا، دەیانبینێت هەواڵی فریاکەوتن دەدات دەیانگوێزنەوە بۆ نەخۆشخانە ، ڤازینا هۆکاری ئەم کارەی بۆ ناڕازیبوونی لە ژیان دەگەرێنێتەوە بە هۆی ئەوەی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ پیاوێکی خێزاندار هەبووە، هەستی بە تاوان کردن کردووە، بۆیە ویستویەتی خۆی و هەرسێ منداڵەکەی بکوژێت ڕووداوەکە سەرنجی بەرپرسانی ڕوسیای ڕاکێشاوەو، بەرپرسانی مافی منداڵان سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا