پۆڵەتیک پرێس
دەریاچەی ئۆقیانووسی سویسرا یەکێکە لە جوانترین ناوچە سروشتییەکان، چونکە کەش و هەوایەکی ئارامی هەیە و دەوڵەمەندە بە دیمەنە جوانەکان کە دەوروبەری دەریاچەکەیان داوە.
دەریاچەی ئۆقیانووس دەکەوێتە ناوچەی یێرنێس ئۆبەرکاند لە سویسرا بەدووری چوار کلیۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی کاندێرستیک لە دۆڵی ئۆسچنێن، کە بەدەریاچەی ئۆشینین ناسراوە و لە ئینتەرلاکنەوە 45 خولەک دوورە، دەریاچەی “ئۆقیانووس”بەیەکێک لە گەورەترین دەریاچەکانی ئاڵپ دادەنرێت، ئەم دەریاچە نایابەش لە ئەنجامی کەوتنی بەردێکی گەورە لە لوتکەی چیاکانەوە دروستبووە و ئاو لە کانییەکەوە هەڵقوڵاوە، بڕی ئاوی زیاددەبێت کاتێک ئەو بەفرەی چواردەوری دەتوێتەوە، دەریاچەکە بەدووری نزیکەی یەک کیلۆمەتر درێژدەبێتەوە و قوڵییەکی نزیکەی 60 مەترە، شوێنێکی گرنگە بۆ گەشتیاران لەهەموو جیهان بۆئەوەی ڕۆژێکی تەواو لەو دیمەنە سەرنجڕاکێشە بە چالاکییە جۆراوجۆرەکان بەسەربەرن.
دەریاچەکە تایبەتمەندیەکی زۆر جوانی هەیە کە کەش و هەوای لە هاویندا زۆر خۆشە و لە زستانیشدا زۆر ساردە، دەتوانرێت لەڕێگەی تەلەفریک، یان ئۆتۆمبێل یان ڕۆیشتن بەپێ سەردانی دەریاچەکە بکرێت، بە تەلەفریک دەگەیەتە شوێنێکی نزیک لە دەریاچەکە و دوای ڕۆیشتنی 20 خولەک بەپێ پێی دەگەیت، بەپێش لە گوندەکەوە بۆلای دەریاچەکە ماوەی کاتژمێر و نیوێکی دەوێت، سەردانیکەران دەتوانن چالاکی جۆراوجۆر لە دەریاچەکە ئەنجامبدەن وەک خلیسکێنە، بەکرێگرتنی بەلەمێک و پیاسەکردن لە دەریاچەکەدا، خلیسکێنە لەسەر ڕووی دەریاچەی بەستوو و سەرکەوتن بەسەر ئاڵپی بە بەفر داپۆشراو ئەگەر گەشتەکەت لە زستاندا بێت.