206 بەرد لە گورچیلەی پیاوێک دەرهێنرا

پۆڵەتیک پرێس

پیاوێک لە شاری حیدەر ئەباد لە هندستان دوای ئەوەی بۆماوەی شەش مانگ ئازارێکی بەردەوام لە ڕانیدا هەبوو لە پشکنینی پزیشکەکاندا دەرکەوت 206 بەرد لە گورچیلەی چەپیدا هەیە.

پزیشکەکان لە نەخۆشخانەی ئوێر گلان ئیگلزی نەشتەرگەرییان بۆ پیاوەکە ئەنجامدا و 206 بەردیان لە گورچیلەی پیاوەکە دەرهێنا، کاتێک پیاوەکە سەردانی نەخۆشخانەی کرد بەهۆی تای بەرز و ئازاری بەردەوامی ڕانی نەخۆشەکەوە پزیشکەکان توانیویانە نەخۆشییەکە دەستنیشان بکەن، ئەوەش بەهۆی ئەوەی نەخۆشەکە بۆماوەی شەش مانگ دەرمانی هێورکەرەوەی بەکارهێناوە و نەخۆشییەکەی پشتگوێ خستووە.

صدم الأطباء.. إزالة 206 حصوات من كلْيَة مريض في الهند (شاهد) | أخبار منوعات  | الجزيرة مباشر

پۆلا نافین کۆمار یەکێک لە پزیشکی بەشداربوو لە نەشتەرگەرییەکدا وتی:”پشکنینە سەرەتاییەکان دەریخست کە چەند بەردێک لە گورچیلەی پیاوەکەدا هەیە، بەڵام پشکنینی سیتی سکان دڵنیایکردینەوە، لە نەشتەرگەرییەکدا کە کاتژمێرێکی خایاند 206 بەردمان لە گورچیلەی پیاوەکە دەرهێنا و نەخۆشەکە تەنها یەک ڕۆژ لە نەخۆشخانە مایەوە و ڕەوانەی ماڵەوە کرا”.

پزیشکەکە جەختی لەوەشکردەوە هەمووان پێویستە ڕۆژانە ڕێژەیەکی زۆر ئاو بخۆنەوە بۆ تەندروستبوون و سەلامەتی گورچیلەکانیان.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک