بەڤیدیۆ..پیاوێک بەهۆی کارەکەیەوە پاداشتێکی گەورە دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە میانەی ئەو چالاکیانەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاودەکرێتەوە، ڤیدیۆیەک لە تۆڕی تەلەفزیۆنی نێودەوڵەتی چین بڵاوکراوەتەوە، ساتی ئاگرکەوتنەوە لەبەردەم چێشتخانەیەکی چین پیشان دەدات.

لەگرتە ڤیدیۆییەکەدا دەرکەوتووە لەکاتی ئاگر کەوتنەوەکەدا پیاوێک دێتە بەردەم چێشتخانەکەو لەڕێگەی فڵچەیەکی ئۆتۆمبێل شتن ئاگرەکە دەکوژێنێتەوە و ڕێگری لە ڕوداوێکی گەورە دەگرێت، پاشان بە بێدەنگی شوێنەکە جێدەهێڵێت، خاوەنی ئەو چێشتخانەیەی ئاگرەکەی لێ کەوتەوە بەداوی پیاوەکەدا گەڕا، دوای دۆزینەوەی بەڵێنیدا تەواوی ژیانی تا ئەو کاتەی چێشتخانەکە بە کراوەیی دەمێنێتەوە ژەمێکی بێبەرامبەری پێشکەش بکات، چونکە ئەو هۆکاری مانەوەی چێشتخانەکەیەتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا