بەڤیدیۆ.. پڕۆسەیەکی قورس بۆ ڕزگارکردنی ئاسکێک ئەنجام دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس

ئەفسەرانی ژیانی کێوی لە ئەمریکا توانیان ئاسکێکی کێوی ڕزگار بکەن کە بۆماوەی نزیکەی دوو ساڵ تایەیەکی ئۆتۆمبێل لە ملیدا گیری خواردبوو.

بەرپرسانی ژیانی کێوی لە کۆلۆرادۆ پارکس ئاند وایلد لایف وتیان: ئەو تایەیە کێشەکەی نزیکەی 272 کیلۆگرام دەبێت و لە ملی ئەو ئاسکەی تەمەنی چوار ساڵە و لە ویلایەتی کۆلۆرادۆی ئەمریکایە بۆماوەی دوو ساڵە گیری خواردووە، ئەفسەرەکان بۆ لابردنی تایەکە و ڕزگارکردنی ژیانی ناچاربوون شاخی ئاژەڵەکە ببڕن.

سکۆت موردۆچ بەرپرسی ژیانی کێوی لە بەیاننامەیەکدا باسی لەوە کرد دەرهێنانی تایەکە بە دڵنیاییەوە ئاسان نەبوو بەڵکو زۆریش قورس بوو، ئەوەشی وت تیمەکە ناچاربوون تایەکە بەشێوەیەکی گونجاو بجوڵێنن بۆئەوەی ئاژەڵەکە ئازاری پێنەگات، بەڵام خۆشبەختانە ملی ئاسکەکە هێشتا مەجالی جوڵەی تێدابوو.

سکۆت موردۆچ ئاماژەی بەوەش کرد ملی ئاسکەکە دوای دەرهێنانی تایەیە پڕبوو لە پارچە داری سنۆبەر و تەڕ و پیس بوو، بەڵام ئێستا سەرەڕای برینێکی لاوەکی لە دەوری ملیدا باری تەندروستی باشە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک