بە ڤیدیۆ.. دوای کەوتنە خوارەوەی لە بەرزی ٢١ مەتر ژیانی ڕزگاری دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

لە ڕووداوێکی سەر سوڕهێنەر دا لەسەر یەکێک لە پردەکانی ئەمریکا، دوای ئەوەی بار هەڵگرێک لە بەرزی ٢١ مەترەوە دەکەوێتە خوارەوە شۆفێرەکەی ڕزگاری دەبێت

ڤیدیۆکە لە لایەن وەزارەتی گواستنەوەی ویسکۆنسنەوە بڵێ‌و کراوەتەوە، دوای ئەوەی شۆفێرەکە کۆنترۆڵ لە دەست دەدات لە نزیک باخچەیەکی ئاژەڵان، لەسەر رێگای خێرا لە بەرزی ٢١ مەترەوە دەکەوێتە خوارەوە

بارهەڵگرەکە بە هۆی بەفربارین و بەستنی، ڕێگاکەوە دەکەوێتە خوارەوە، شۆفێرەکە لە لایەن دوو کەس لە بار هەڵگرەکە دەهێنرێتە دەرەوە، پۆلیسی ناوچەکە ڕایگەیاند شۆفێرەکە دوای ڕووداوەکە هێشتا هۆشی هەبووەو هەناسەی داوە، هیچ برینێک لەسەر جەستەی دیار نەبووە، بەڵام بۆ دڵنیابوون لە تەندروستی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا