شاژنە ئیلیزابێس حەز بە خواردنەوەی جین دەکات

پۆڵەتیک پرێس

شاژنی دووەمی شانشینی یەکگرتوو ئیلیزابێس بە شێوەیەکی تایبەت سەرقاڵی تەمەنی بووە کە زیاترە لە ٩٤ساڵ، بە تایبەت دوای خانەنشین بوونی هاوسەرەکەی لە ئەرکەکانی، هەربۆیە دوای ماندووبوونی ڕۆژانە خواردنەوە کهولیەکان دەخواتەوە.

دارین ماکگاردی یەکێک بووە لە شێفە تایبەتاکانی شاژن بۆ ماوەیەکی زۆر کاری بۆ کردووە، بەم دواییانە ئاشکرایکرد کە لە ڕۆژێکدا شاژن چی دەخوات و چی دەخواتەوە.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا لە پێگەی یوتیوب، شێفە تایبەتەکەی شاژن ئاماژە بەوە دەدات کە لە ساڵی ١٩٨٢ بۆ ساڵی١٩٩٣ کاری بۆ شاژنە ئیلیزابێس کردووە، دەڵێت کە شاژن لە ڕۆژێکدا چوار ژەمی بچوک نانی خواردووە، هەروەها بەردەوام دوای نان خواردن چای خواردۆتەوە.

هەروەها ئاشکرای دەکات کە خواردنەوەی دڵخوازی شاژن جین و دۆبنیتە، بەڵام لەگەڵ نانی ئێوارەدا پێی باشە شەرابی ئەڵمانی شیرین بخواتەوە.

لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا، کۆشکی باکینگهام ڕایگەیاند کە شەرابی تایبەت بە خۆیان دروست دەکەن، لەو میوانەی کە لە باخچەی شاژندا هەیە لە لەندەن، شەرابەکە پێکدێت لە گەڵای توت و گەڵای غار و گەڵای گۆیژو لیمۆ

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا