چێشتخانەیەک بەهۆی سەرۆکی ڕوسیاوە ناوی خواردنێکیان دەگۆڕن

پۆڵەتیک پرێس

زنجیرە چێشتخانەیەک لە کەنەدا لە لیستی خواردنەکانیدا ژەمە خواردنێکیان بەناوی”پوتین”ی بەناوبانگ کە پێکهاتووە لە پەتاتەی سوورەکراوی داپۆشراو بە پەنیر و سۆسی تایبەت گۆڕیوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ناوی ژەمە خواردنەکە هاوشێوەیە لەگەڵ ناوی سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتین، ئەمەش دوای ئەو قەیرانانەی لەماوەی پێشوودا بەسەر ئۆکرانیا هات.

مطعم كندي يغيّر تسمية طبق «بوتين»

 

چێشتخانەی “فرێت ئەلۆر” ئەو ژەمە خواردنە بەناوبانگەی کەندای ناونابوو ڤلادیمێر، بەڵام لەم ماوەیەدا و دوای سکاڵاکردنی کڕیارەکانی ناوەکەی گۆڕی بە ڤۆلۆدیمیر وەک ناوی سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، خاوەنی چێشتخانەی فرێت ئەلۆر زیاتر لە 10 لق لە کیبیک و چەند لقێک لە فەڕەنساش بەڕێوەدەبات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا