بەڤیدیۆ.. ببینە سەگێک چۆن خاوەنەکەی ڕزگار دەکات

پۆڵەتیک پرێس 

لە ڕووداوێکی سەیر و نامۆدا سەگێک توانی خاوەنەکەی لە مردن ڕزگار بکات دوای ئەوەی توانی دەسەڵاتدارانی ئەمریکا بباتە شوێنی پێکدادانی ئۆتۆمبێلی خاوەنەکەی لەگەڵ بارهەڵگرێکی بچووک لەسەر ڕێگای گشتی نیوهامپشایر.

دەسەڵاتدارانی ئەمریکا باسیان لەوەکرد ئەو سەگە لەجۆری چیپەری ئەڵمانیە و ناوی “تینسلی”یە، ئاماژەیان بەوەشکرد کاتێک ئەفسەرانی پۆلیس لە سەگەکە نزیک بوونەوە، ئاژەڵەکە لەسەر ڕێگای گشتی بەرەو باکوور هەڵهات بۆئەوەی ئەفسەران لەشوێنی ڕووداوەکە ئاگادار بکاتەوە.

هۆکاری ڕزگاربوونی پیاوەکە بەهۆی سەگە بەوەفا و دڵسۆزەکەیەوە بوو، دوای ئەوەی توانی بەرپرسانی ئاسایش بەرەو شوێنی ڕووداوەکە ببات کە لەنزیک ڕێگای گشتی خێرا وەرگەڕابوون، پۆلیسی ناوچەکە وتیان،” ئەو کەسانەی لەناو بارهەڵگرەکەدابوون برینداری قورسیان هەبوو ڕاستەوخۆ بۆ نەخۆشخانەیان گواستنەوە و سەگەکەش هیچ زیانێکی پێنەگەیشت”.

کام لۆندەری خاوەنی تینسلی کە تەمەنی 40 ساڵە وتی،” توشی سەسوڕمان بووم سەگێکی لەوجۆرە زیرەکم هەیە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا