پۆڵەتیک پرێس
زێڕ چیتر تەنها بۆ دەرکەوتن بەشێوەیەکی جوان و گرانبەها بەکارناهێنرێت، بەڵکو لە چەندین خواردن و خواردنەوەشدا بەکاردەهێنرێت، زێڕی عەیارە 24لە داهێنانی نوێدا بۆ ڕوپۆش کردنی هەندێک خواردنەوەیی وەک قاوە بەکاردەهێنرێت.
پەڕەکانی زێڕ توانای نوشتانەوە و خواردنیان هەیە و لەم کۆتاییانەدا لە چەندین خواردنی بەناوبانگ و ناوچە جیاوازەکانی جیهاندا بەکارهاتووە.
قاوەی زێڕ چۆن دەستی پێکرد؟
دروستکردنی قاوەی زێڕ لە ساڵی 2015ەوە لە کازاخستان دەستی پێکرد، کاتێک هۆتێلی ریتز کارلتۆن قاوی تورکی و لاتی و کاپۆچینۆی دروست دەکرد و سەرەکەی بە زێڕ دەڕازاندەوە، نرخەکەشی سێ هەزار تنجی کازاخستانی بوو کە دەکاتە 27 ڕیالی سعودی، قاوەی زێڕ بەخێرای لە هۆتێلە بەناوبانگەکانی جیهان بڵاوبۆوە وەک هۆتێلی بورج عەرەب لە دوبەی کە قاوەی زێڕ دروست دەکات و نرخەکەی لە 23 دۆلاوە دەست پێدەکات.
چۆن قاوەی زێڕ دروست دەکرێت؟
قاوەی زێڕ لە جۆرێکی تایبەتی حەبی ئارابیکا دروست دەکرێت کە لە ئەسیوبا دەچێنرێت دواتر لەگەڵ شیر تێکەڵ دەکرێت پاشان پارچەی ئاڵتونی عەیارە 24ی دەکرێتە سەر بۆ ڕازاندنەوەی.
سوودەکانی قاوەی زێڕ:
زێڕ توخمێکی ناچالاکە لە بواری کیمیاییدا، واتە لەشی مرۆڤ ناتوانێت هەرسی بکات، زێڕ کارلێک ناکات لەناو لەشدا واتە بە هەموو کرداری هەرسدا دەڕوات تا دێتە دەرەوە، بەگشتی زێڕ ناسراوە بەوەی لە پیشەسازی دەرمانسازیدا بەکاردەهێنرێت، پیکهاتەی خوێی ئاڵتونی بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم بەکاردەهێنرێت، هەروەها زێڕی تیشکدەر بەشدارە لە چارەسەرکردنی شێرپەنجەدا.