بەوێنە..بەلەمێک لەشێوەی کەمان بۆ قوربانیانی کۆرۆنا دروست دەکرێت

پۆلەتیک پرێس

دەسەڵاتداران لە ئیتاڵیا بڕیاریاندا ڕێز لە قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بگرن، بە دروستکردنی بەلەمێک لەشیوەی کەمانچە و هەروەها دەرچوونی گەشتێکی تاقیکردنەوەی لەشاری ڤینیسیای ئیتاڵیا، لەگەڵ ئەوەشدا میوزیک ژەنێکیشی تێدایە ئامێری چەلۆ دەژەنێت.

بەلەمە ناوی کەمانچەی نوحی لێنراوە، لەلایەن هونەرمەند لیڤیۆ دی مارچی بەیارمەتی لەگەڵ یەکێتی گەشەپێدانی ڤینیسیا دروستکراوە، ئەو هونەرمەندە بە دارتاشەکەی ڤینیسیا ناسراوە، ژمارەیەکی زۆر پەیکەری دروستکردووە لەناویشیاندا ئۆتۆمبێلێکی فیراریە کە لە دار دروستیکردووە.

لەکاتی گەشتە تاقیکردنەوەکەدا میوزیکژەنی چەلۆکە جلێکی ئاهەنگی لەبەردابوو، درێژی بەلەمە 12 مەترە، بڕیارە دوای کۆتای هاتنی هەموو کارەکان کروپێکی میوزیک ژەن لە بەکەمەکدا دابنرێت بۆ ئەوەی لە گراند کەناڵی شارەکەدا میوزیک بژەنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا