خێراترین ڕێگا بۆ لێکردنەوەی بۆیەی قژ

پۆڵەتیک پرێس

هەندێک دوای بۆیە کردنی قژیان ئەو ڕەنگە دەرناچێت کە دەیانویست یان لەگەڵ پێستیان ناگونجێت، ئەمەش دەبێتە هۆی کێشە و نیگەرانی کە نازانن چۆن وابکەن بەخێرایی بۆیەکە لێبکەنەوە.

لێکردنەوەی بۆیەی قژ لەڕێگای چەند تێکەڵەیەکەوە و بەخێرای:

-تێکەڵەی سۆدە و ئاوی لیمۆ
ڕێژەیەکی یەکسان لە سۆدە و ئاوی لیمۆ تێکەڵ دەکەیت، دواتر لە قژەکەی دەدەیت بۆماوەی پێنچ خولەک، پاشان بە ئاوی گەرم دەیشۆیت.

-تێکەڵەی هەنگوین و دارچینی
ڕێژەیەکی گونجاو لە هونگوین و دارچینی تێکەڵ دەکەیت، دواتر بە یەکسانی لە قژەکەی دەدەیت و بۆماوەی دوو کاتژمێر وازیلێدەهێنیت، پاشان قژەکە بە ئاوی گەرم و شامپۆ دەشۆیت.

-زەیتی گوێزی هندی
هەندێک گوێزی هندی لە شوێنێکی گەرمدا دادەنێیت تا خۆی دەتوێتەوە، دواتر لە قژەکەی دەدەیت بۆماوەی ١٥ خولەک یان تۆزێ زیاتر، پاشان قژەکە بە ئاوی گەرم و شامپۆ دەشۆیت، لە هەفتەکەدا چەند جارێک دووبارەی دەکەیتەوە تا بۆیەکە لێدەبێتەوە.

-سرکەی سپی
ڕێژەیەکی یەکسان سرکەی سپی و ئاوی گەرم تێکەڵ دەکەین، دواتر بەشێوەیەکی زۆر جوان لە قژی دەدەیت و بە نایلۆنی تایبەتی قژ بۆ ماوەی ١٥ بۆ ٢٠ خولەک دایدەپۆشیت، پاشان قژەکە بە ئاوی گەرم دەشۆیت، دەتوانیت ئەم ڕێگایە چەند جارێک دووبارەبکەیتەوە تا بۆیەکە لێدەبێتەوە، بەڵام دەبێت ئاگاداربیت ئەم ڕێگایە بۆ لێکردنەوەی بۆیەی سوور نابێت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک