ڤیدیۆ..باوکێک دوای 58 ساڵ بە کوڕەکەی شاد بۆوە

پۆڵەتیک پرێس

گرتە ڤیدیۆیەک شادبونەوەی باوک و کوڕێک دوای 58 ساڵ پیشان دەدات، باوکێکی تەمەن 95 ساڵ دوای 58 ساڵ دووری بە کوڕە دزراوەکەی شاد بۆوە.

میدیاکانی چین ئەوە ڕوون دەکەنەوە، کوڕەکە تەمەنی 60 ساڵ بوو کاتێک بە باوکی شاد بۆوە، بۆ یەکەم جار لە شوێنێکی شەمەندەفەر لەساڵی 1963دا کە تەمەنی دوو ساڵ بوو دزراوە.

لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا ساتەوەختی بەیەک شادبوونەوەیان دەرکەوتووە، کاتێک باوک و کوڕەکە بە پەرۆش و گریانەوە یەکیان لە باوەش گرتووە، پێیدەچێت ئەو کەسانەی کوڕەکەیان دزیوە بردویانە بۆ شانگهای و لەوێ دوو هاوسەر هەڵیان گرتۆتەوە و بەخێویان کردووە، خێزانەکەی بۆ ماوەی چەند ساڵێک لەڕێگەی ڕۆژنامە و میدیاکانەوە بەدوای کوڕەکەیاندا گەڕاون، لەساڵی 2015وە پۆلیس بەدوایدا دەگەڕێت، پیاوانی پۆلیس سەرکەوتوو بوون و توانیان لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بیدۆزنەوە و ڕێکاری یاسایی بگرنەبەر.

بەپێی مادەی 240ی یاسای سزادانی چین دزینی ژنان و منداڵان و بازرگانی کردن پێیان سزای زیندانیکردنی پێنچ بۆ 10 ساڵی بۆ دانراوە لەگەڵ وەرگرتنی سەرپێچی.

مشهد مؤثر لأب يلتقي بابنه المختطف بعد 58 عامًا ! (4)

مشهد مؤثر لأب يلتقي بابنه المختطف بعد 58 عامًا ! (4)

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا