ئەم بابەتە 15 جار بینراوە
پۆڵەتیک پرێس
ژنێکی تەمەن ٦٥ ساڵ لە شەقامەکانی تیجوانای مەکسیک دۆزرایەوە، لە ناو جانتایەکی پلاستیکی ڕەش دا، خۆی لە باران و سەرما شاردبۆوە، دواتر ڕوون بۆوە کە ئەو جانتا گەورانەی بۆ زبڵ بەکار دەهێنرێت پەناگەیەکی باشە بۆ ئەو و ئەو سەگانەی بەخێوی دەکات
لۆز ماریا ئۆلمیدۆ، کە بە چول ناسراوە، ماوەی ٨ ساڵە لەسەر شەقامەکان دەژی، بەڵام سەرەڕای ئەوەی ژیانی خۆی زۆر شیواو و وێرانە زیاتر لە خۆی ئاگای لە سەگەکانی دەبێت پارێزگارییەکی گەرمیان لێدەکات و خۆشی دەوێن
ئەفسەرانی پۆلیسی ئەو وڵاتە، نیو کاتژمێرهەوڵ دەدەن بۆ ڕازی کردنی بۆ پەناگەیەک، بەڵام چول ڕازی نابێت بە هۆی ئەوەی ڕێگە نادەن سەگەکانی لەگەڵ خۆی بەرێت ئەویش زۆر دەگری و دڵی نایەت کە سەگەکانی بەجێ بهێڵێت، مانەوەی لە دەرەوە هەڵدەبژێرێت
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە، هاوکارییەکی سادە کرا وەک دابین کردنی هەندێک جل و بەرگ و بەتانی کە تیچوویەکی وای نیە، بەڵام چول جەخت لە مانەوە دەکاتەوە لەو ژیانەی خۆیدا لەبەر سەگەکانی.