ئەو کەسانەی لم و سەدەفەکان دەدزن سەرپێچی دەکرێن

پۆڵەتیک پرێس

پۆلیسی گومرگی ئیتاڵیا لە دوورگەی سردینیا هەڵدەستێت بە سەرپێچی کردنی ٤١ کەس بە بڕی سێ هەزار یۆرۆ، ئەمەش دوای ئەوە دێت ئەو کەسانە لەکاتی جێهێشتنی دوورگەکە هەوڵیان داوە ١٠٠ کیلۆگرام لم و سەدەفە دەریایی و بەردەکان لەگەڵ خۆیان بدزن.

گەشتیاران بازاڕێکیان لەسەر ئینتەرنێت دروستکردووە بۆ فرۆشتنی ئەو بەرهەمە گرانبەهایانە کە لە کەنارەکانی ئیتاڵیا کۆیان دەکردەوە، بەپێی ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنامەوانی ئەمەش بۆتە هۆی دروستبوونی بازاڕێکی پڕ لە گەشە و نایاسایی.

قرار إيطالي صارم تجاه زوار جزر سردينيا

دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا سەرچاوەی کیسە لم و سەدەفە دەریاییەکان و بەردە بەنرخەکانیان لە فڕۆکەخانەی سردینیا گرت و گەڕاندیاننەوە بۆ شوێنی سروشتی خۆیان واتە کەنار دەریاکان، دوای ئەوەش بڕیاری سەرپێچیان لە ٥٠٠ یۆرۆ بۆ سێ هەزار یۆرۆ بۆ ئەو کەسانەی ئەم کارە دەکەن دەرکرد.

دوورگەی سردینیا یەکێکە لە دوورگە لماویەکان، یاسای شوێنەکە ڕێدەگرێت بە لابردنی لم و سەدەفەکان، چونکە جوانیەکی سەرنجڕاکێشیان پێبەخشیوە و هۆکارێکن بۆ سەردانیکردنی بەشێکی زۆری گەشتیاران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا