بۆ هاوسەران.. بەچیدا دەزانن دوو هاوسەری خۆشبەختن

پۆڵەتیك پرێس:
هاوسەرگیری پرۆسەیەكی ئاسان نییەو چەندین تایبەتمەندی خۆی هەیە، بۆیە پێویستە بەردەوام لە ڕاهێناندا بیت بۆ ئەوەی ژیانی ڕۆژانەی هاوسەرگیریت بەئاسوودەیی بەسەر بەریت.

پرۆسەی هاوسەرگیری گەشتێكی درێژە، پێكەوە گەورەبوون و بەڕێكردنی چەندین خۆشی و ناخۆشی و ڕۆژی سەخت‌و ئاسان، بەڵام پرسیارە گرنگەكە ئەوەیە، كە چۆن دەزانن چەند ساڵی هاوسەرگیریت بەخۆشی بەسەر بردووە.

چەند نیشانەیەك دەریدەخات ئێوە دوو هاوسەری سەركاوتوون.
دانیشتن بەیەكەوە بۆ ماوەیەكی بێدەنگ بەتەنیاو هەست كردن بە ئاسوودەیی.

پێكەنینی زۆر، كە ئاسایی بووبێت لاتان وەك كەسێكی كۆمێدی دەربكەون بۆ دڵخۆشكردنی یەكتری .

تۆ بە تەواوی ڕووی ڕاستی خۆت پێشان دەدەیت و هیچ گرنگی نادەیت بەوەی چۆن دەردەكەویت‌و نواندنیش ناكەیت بۆ بەرانبەر.

ئاشكراكردنی ئەو ترسەی لە ناختانە بۆ یەكتری، ڕووبەڕووبوونەوەی ئەوسەكەی دەیەوێت بێتە نێوانتان.

پەروەردەكردنی منداڵەكانتان بەشیوەیەك، كە یەك دەنگ بن، لە دژی یەك لایەنتان قسە نەكەن.

هاوسەرەكەت ناچارت دەكات بۆ ئەوەی سەیری خۆت بكەیت لەكەموكورییەكانت بكۆڵیتەوەو چارەسەریان بكەیت.

پێكەوە هەموو شتێك دەكەن، هەست بەوە دەكەن گەر بەیەكەوە بن توانای هەموو شتێكتان هەیە تا داگیركردنی جیهانیش، مێژوو بۆ خۆتان دروستدەكەن تا ئەو كاتەی پێكەوە پیر دەبن.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک