بەتەمەنترین شاخەوانی ئەمریکی گەیشتە لوتکەی ئێڤەرەست

پۆڵەتیک پرێس

کاربەدەستانی نیپاڵ دەڵێن: ئەم هەفتەیە بەتەمەنێکی ئەمریکی و ژنێک لە هۆنگ کونگ ژمارەی پێوانەییان لە گەیشتن بە لوتکەی شاخی ئێڤەرەست تۆمار کرد.

بەڕێوەبەری ئەو کۆمپانیایەی گەشتی سەرکەوتنەکەی ڕێکخست دەڵێت: ئاسەر میور تەمەنی ٧٥ ساڵە بەتەمەنترین ئەمریکیە توانیویەتی بەسەر بەرزترین شاخی جیهاندا کە بەرزیەکەی ٨٨٤٨.٨٦ مەترە سەربکەوێت.

ڕابەری گەشتەکەش دەڵێت: میور بەتەمەنترین ئەمریکیە گەیشتۆتە لوتکەی شاخی ئێڤەرەست، بەمەش میور ژمارەی پێوانەیی دەشکێنێت و پێش بیل بورک دەکەوێت کە تەمەنی ٦٧ ساڵە و لەساڵی ٢٠٠٩ توانیویەتی بگاتە لوتکە.

جگە لەوەش تسانگ ین- هۆنگ تەمەنی ٤٥ ساڵە لە هۆنگ گۆنگ، توانیوتەی لە ماوەی کەمتر لە ٢٦ کاتژمێردا بەسەر شاخەکەدا سەربکەوێت و بگاتە لوتکە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک