بەڤیدیۆ.. ئەم پیاوە بەتەمەنە توانایەکی سەرسوڕهێنەری هەیە

پۆڵەتیک پرێس

کاتێک باس لە پیاوێک دەکرێت لەکاتی ڕاکردندا هەر مەترێک بە 27.08 چرکە ببڕێت لەوانەیە سەرنجڕاکێش نەبێت، بەڵام کاتێک باس لەوەدەکرێت تەمەنی ئەو پیاوە 102 ساڵە بابەتەکە دەگۆڕێت.

بەپێی ماڵپەری “تێڵەر ڕیپۆرت” وەرزشەوانی تایلاندی سوانگ گیانۆرام وەک باشترین یاریزانی ڕاکردن لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا ناسراوە، چوار جار بەشداری پاڵەوانێتی ساڵانەی ڕیای تایلاندی کردووە، لە پشووی کۆتای هەفتەدا توانی بەسەر بەشداربوەکانی تەمەنی خۆیدا سەربکەوێت و هەموو مەدالیا ئاڵتونیەکانی تەمەنی 100 بۆ 105 ساڵ لە 26هەمین پاڵەوانێتی باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای سۆنگخزەم بباتەوە.

کاتێک پرسیار لە هۆکاری تەمەن درێژی ئەو پیاوە دەکرێت لە وەڵامدا سوانگ دەڵێت:”وەرزشکردن وایلێکردووم بەهێزبم و تەندروستیم باشبێت، هەروەها یارییە وەرزشیەکان خواستی خواردن باشتردەکەن و وادەکەن خواردنە تەندروستەکان بخۆیت”، ڕۆژانە سوانگ لەگەڵ کچە تەمەن 70 ساڵەکەی سێریبان دەڕوات بۆ یارمەتیدانی لە هەندێک کاری ئاسانی ماڵ وەک کۆکردنەوەی گەڵا وەریوەکانی باخچە، بەڵام پێش پێشبڕکێکە لە یاریگای ناوخۆی لەگەڵ کچەکەیدا ڕۆژانە دووجار ڕاهێنانی دەکرد.

سێریبان دەڵێت:”باوکم هەمیشە بیرۆکەی ئەرێنی هەیە بۆیە تەندروستی دەروونی زۆرباشە، لەڕووی تەندروستی جەستەییەوە ڕاهێنان دەکات و خواردنی تەندروست دەخوات بۆیە هێزێکی زۆری هەیە، بەهۆی ئەوەشەوە توانی لە 100 مەتری ئەمساڵدا ژمارەی پێوانەیی لە تەمەنەکەی خۆیدا لە تایلاند تۆماربکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا