تۆیۆتا کرۆلایەکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا، کرۆلا یەکێک بووە لە ئۆتومبیلە باشەکان، بەکارهێنەرێکی زۆری هەبووە هەربۆیە تۆیۆتا بڕیاری نوێ کردنەوەی ئەو ئۆتومبیلە دەدات.

بڕیارە کۆمپانیای تۆیۆتا کرۆلا نوێیە کە بە ناوی Touring Active Ride Corolla,دروست بکات، بە شێوازێکی نوێ کرانەوەی هەوا لە بەشی پێشەوەی دادەنێت و زیاتر بە شێوەت ئۆتومبێلی وەرزشی دەردەکەوێت.

ئۆتومبیلە نوێیە، بەشێکی تایبەت لەسەر سەقفەکەی دروست دەکرێت کە، دەتوانیت لە کاتی گەشت کردندا جانتا یاخود پاسکیلی لەسەر دەبنێیت،هەروەها ئاوێنەکانی بە شێوازێکی مۆدێرن دەبێت و بەشێی ئۆتومبیلەکە بە ڕەنگی ڕەش تۆخ دادەپۆشرێت.

Corolla الشهيرة من تويوتا ستصبح أجمل وأكثر عصرية

کورسیەکانی ئۆتومبیلەکە بەشێکی بە چەرم دروست دەکرێت، هەروەها خەتی پرتەقاڵی تێدا دەبێت، کرۆم لە دروست کردنی دەرگاکانیدا بەکار دەهێنرێت، هەروەها شێوەی چەماوەیی کورسیەکان یارمەتی ئاسودەبوون دەدات کاتێک بۆ ماوەیەکی زۆر لە ئۆتومبیلەکەدا دەمێنیتەوە.

ئۆتومبیلەکە هێزی ١٧٠ ئەسپی دەبێت، لەجۆری گێڕ ئۆتۆماتیک دەبێت و نرخی ئۆتومبیلەکە لە ٢٤ هەزار دۆلارەوە دەست پێ دەکات.

Corolla الشهيرة من تويوتا ستصبح أجمل وأكثر عصرية

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا