پابلۆ ئیسکۆباری ئاسیایی لە ئەمستردام دەستگیر کرا

پۆڵەتیک پرێس

پۆلیسی هۆڵەندا سەرۆکی باندێک ماددەی هۆشبەری دەستگیر کردووە، کە یەکێک بوو لە داواکراوترین ڕاکردووەکان لە جیهاندا

وتەبێژی پۆلیسی هۆڵەندا ڕایگەیاند، “تیسی چی لوب” ی بە ڕەگەز چینی ڕۆژی هەینی ڕابردوو، لەسەر داوای پۆلیسی ئوسترالیا لە ئەمستردام دەستگیر کرا، لە ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوەیەی لەگەڵی کراوە، دەرکەوت کە دەستی بەسەر بازرگانی ماددەی هۆشبەری ئاسیاو زەریای هێمندا گرتبوو بە بڕی ٧٠ ملیار دۆلار

نوێنەری ناوچەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، لە ساڵی ٢٠١٩ دا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕایگەیاندووە، کە تیسی چی لوب هاوشێوەی ئێل چاپۆ و پابلۆ ئیسکۆبار بووە، کە یەکێک بوون لە مەترسیدارترین بازرگانەکانی ماددەی هۆشبەر لە ئەمریکای لاتین، وتەبێژی پۆلیسی هۆڵەندا وتی، وا چاوەڕوان دەکرێت دوای دادگایی کردنەکەی چی لینگ ڕادەست بکرێتەوە

تیسی چی لینگ لە شاری تۆرینتۆی ولاتی کەنەدا ژیاوە، بەڵام لەم ساڵانەی دوایدا وەک گەڕیدەیەک ژیانی لە نێوان ماککاواو هۆنگ کۆنگ و تایواندا بەڕێکردووە، نازناوی کۆمپانیا بووەو، لە لایەن بەرپرسەکانیەوە بە سام گور ناوبراوە، پەیوەندی بە ١٣ کەیسی ماددەی هۆشبەرەوە هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا