پۆڵەتیک پرێس
ڤیدیۆیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە سەرنجی بەشێکی زۆری خەڵکی ڕاکێشاوە کە داڕمانی شاخێکی سەهۆڵ لە ئەرجەنتین پیشان دەدات.
گەشتیاران لە ناوچەی پاتاگۆنیای ئەرجەنتین لە کۆتایی مانگی شوبات دیمەنێکی سەیر و نامۆیان تۆمارکردووە، وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت بەشێک لە شاخی سەهۆڵی پێریتۆ مۆرینۆ کە بەرزیەکەی نزیکەی 60 مەتر دەبێت لەناکاو جیادەبێتەوە و دەڕوخێت پاشان لەناکاو جارێکی دیکە لەژێر ئاوەکەوە دەردەکەوێتەوە.