بەهۆی تیک تۆکەوە ژیانی کەوتە مەترسییەوە

پۆڵەتیک پرێس

ئیڵیس تاریپ کوڕێکی تەمەن ١١ ساڵی بەڕیتانیە لە شاری ورسستری ئینگلتەرا، بەهۆی تیک تۆکەوە پێنچ پارچە موکناتیسی قوت دا، بۆ ڕزگارکردنی ژیانی دوو نەشتەرگەرییان بۆ ئەنجام دا.

کورەکە دوای سەیرکردنی ڤیدیۆیەک لە تیک تۆک، کاتێک بەکارهێنەرانی هەستاون بە چالێنج کردن بەوەی هەر یەکێکیان دوو پارچە موگناتیس دەخەنە ئەملاو لای زمانیان، ئەم چالێنجەیان بۆ ئەوە کردووە تا ئەملاولای ڕومەتیان بە چاڵی دەرکەوێت.

دوای ڕووداوەکە کوڕەکەیان گەیاندە نەخۆشخانەی بیرمینگهامی منداڵان، نەشتەرگەری یەکەم سێ پارچە موگناتیسیان بۆ دەکرد، پاشان نەشتەرگەری دووەمیان بۆ کرد بۆ دەرهێنانی دوو پارچەکەی دیکە کە شەش کاتژمێری پێچوو هەروەها لەکاتی نەشتەرگەریەکەدا پێویستی کرد پێنچ ئینج لە ڕیخۆڵەی ببڕن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا