بەڤیدیۆ..گۆڕینی توێکڵی هێلکە بۆ کارێکی هونەری ناوازە

پۆڵەتیک پرێس

لە سیستمی خۆراکیدا هێلکە سەرچاوەیەکی سەرەکیە، بەڵام سوودەکەی تەنها ئەوە نییە دەتوانرێت بگۆڕێت بۆ دیزاین کردنی کاری هونەری.

توێکڵی هێلکە لە چەندین کاری هونەریدا بەکاردەهێنرێت بەڵام لێزانین و کاراماییەکی زۆری دەوێت، توێکڵی هێلکە لە دروستکردنی شێوە هونەریە سەرنجڕاکێشەکانی چیندا زۆر بەکاردەهێنرێت، ئەم کردارە کارامایی دەستی دەوێت بۆ ئەوەی بە دیقەیەکی زۆر بەرز دەربکەوێت، ئەو کەسەی دەیەوێت ئەم کارە بکات کاتێکی زۆر و ئارامییەکی زۆری دەوێت تا بە ئامانجەکەی بگات.

گرتە ڤیدیۆییەکە ڕێگاکانی بەکارهێنانی توێکڵی هێلکە بۆ دروستکردنی کاری هونەری پیشان دەدات، ئەم کارەش کەلوپەلی تایبەتی خۆی هەیە، لە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتووە هونەرمەندێکی چینی توێکڵی هێلکە دەگۆڕێت بۆ کارێکی هونەری ناوازە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا