بێنگلاب..دوورگەی “ڕەنگ کوێر”

پۆڵەتیک پرێس

لە ناوەڕاستی زەریای هێمن لەناو دوورگەی مایکرۆنزی دوورگەیەک هەیە ڕووبەرەکەی تەنها دوو کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، لە دوو بەش پێکهاتووە یەکێکیان بە دوورگەی “بێنگلاب” ناودەبرێت.

بەپێی ماڵپەڕی “سپۆتنیک” کە لە ڕۆژمانەی “فۆکۆف”ی بەڕیتانییەوە وەریگرتووە، هیچ کەسێک دەربارەی ئەم دوورگەیە نەیدەزانی تا ئەو گەردەلوولەی 250 ساڵ پێش ئێستا ئەو ناوچەیەی گرتەوە و %90ی دانیشتوانەکەی کوشت، کارەساتەکە بووە هۆی کەم و کوڕییەکی بۆماوەیی ناسراو بە “بتڵانکە” ئەمەش بووە هۆی ئەوەی %10ی دانیشتوانی دوورگەکە ڕەنگ کوێربن، واتە ژیانێک دەژین کە تەنیا ڕەش و سپی تیدا دەبینن.

کاتێک لەساڵی 1775 گەردەلوولەکە لە دوورگەی بێنگلابی دا، تەنها 20 کەس بە زیندوویی مانەوە لەوانە پاشا “مواێل” کە بەهۆی ئەو بۆماوەییەوە تووشی ڕەنگ کوێری بوو، توێژینەوەیەک لەساڵی 1972 دەریخست پاشا مواێڵ حەوت منداڵی لە سێ ژن هەبوو جین بەرپرس لە ڕەنگ کوێری بەهۆی هاوسەرگیرییەوە گوازراوەتەوە و ژمارەیەکەی کەمیش لە ڕزگاربووانی دوورگەکەش تووشی هەمان کێشەی تەندروستی بوون.

یەکێک لە ماسیگرەکانی بێنگلاب وتی:”بۆ من قورسە بە ڕۆژ بڕۆمە دەرەوە، چونکە کاتێک هەتاو بێت هیچ نابینم و ناتوانم کارەکەم ئەنجام بدەم، بۆیە شەوانە ڕاوی ماسیم دەکرد”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا