بە ڤیدیۆ..سەگێک لە خنکان ڕزگار دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

چەند کەسێک سەگێک لە جۆری لابرادۆر، لە دەریای باکوور کە زۆر بەهێز و ساردە لە خنکان ڕزگار دەکەن.

بەپێی بڵاوکراوەکان، کاتێک سەگەکە دوای تۆپێک دەکەوێت دەکەوێتە ناو ئاوەکەوە، نزیەکەی ١٨٣ مەتر دوور دەکەوێتەوە، ڕاستەوخۆ خاوەنەکەی پەیوەندی با تیمێکی مەلەوانی بەرتیانیا دەکات و داوای یارمەتیان لێدەکات،

ڕزگارکەران توانیان سەگەکە بگەڕێننەوە بۆ سەر بەلەمەکە، تاوەکو بچێتەوە بۆ لای خاوەنەکەی، باری بێرسۆن کە سەرۆکی تیمەکە بوو ئاماژەی بەوەدا، کە دڵخۆش بوون بەوەی توانیویانە سەگەکە ڕزگار بکەن و ئۆپەراسیۆنەکەیان سەرکەوتوو بووە.

پاشان ڤیدیۆی ڕزگار کردنەکە لە لایەن بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە، بڵاو کرایەوە وەک بەڵگەیەک و ستایشی تیمەکەیان کرد کە توانیویانە ئەو سەگە ڕزگار بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا