بە ڤیدیۆ..سەرۆک وەزیران بۆ شەمەندەفەر ڕا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو دەبێتەوە کاریگەری دروست دەکات، لە گرتە ڤیدیۆکەدا سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەردەکەوێت لە لەندەن، بە ڕاکردن دەڕوات تاوەکو لە شەمەندەفەرەکەدا جێگەیەکی دەست بکەوێت.

چالاکوانانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان گرتە ڤیدیۆکە بڵاو دەکەنەوە، کاتێک بۆریس جۆنسۆنی سەرۆک وەزیران لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا ڕا دەکات بە خێرایی بۆ ئەوەی شەمەندەفەرەکەی لە دەست نەچێت، لە وێستگەی شەمەندەفەری واتەرلۆ .

ئەو خانمەی گرتە ڤیدیۆکە تۆمار دەکات، سڵاو لە جۆنسۆن دەکات، لە کاتێکدا لەگەڵ هاوکارەکانی ڕایدەکرد، ئەویش بەپەلە وەڵامی سڵاوەکەی دەداتەوە.

هەندێک لە کۆمێنتەکان لەسەر گرتە ڤیدیۆکە وا نوسرابوو، کە بۆیە جۆنسۆن ڕا دەکات شەمەندەفەرەکە چاوەڕێی هیچ بەرپرسێک و هیچ کەسێک ناکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا