مردنی ئاژەڵێک بە کۆرۆنا

پۆڵەتیک پرێس

باخچەیەکی ئاژەڵان لە شاری چینای باشووری هند رایگەیاند: شێرێکی ئاسیاوی لە تەمەنی نۆ ساڵیدا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە مردوە.

باخچەی ئاژەڵانی ئەریجنار ئەنا دەڵێت: نیلا شێرێکی ئاسیاویە دوای توشبوونی بو ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕۆژی سێ مانگی حوزەیراندا مرد.

بەڕێوەبەری باخچەکە باس لەوەش دەکات،کاتێک نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر بەشێکی زۆری شێرەکانی باخچەکە دەرکەوت بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە باخچەکەدا چاودێریکرا و هەستی پێکرا، پاشان ئاژەڵە توشبووەکان جیاکراونەتەوە و کەرەنتینەکراون و چارەسەریان بۆ دەکرێت، هەروەها نموونە لە پڵنگ و ئاژەڵە گەروەکان نێردراون بۆ پشکنین.

چەندین حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئاژەڵاندا دەرکەوتووە لەوانە، دوو بێچوە پڵنگی سپی لە پاکستان پێیان وایە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە مردون، هەروەها چەند شێرێک لە ئیسپانیا و دوو شاری هند بە ڤایرۆسی کۆرۆنا مردون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا