کردنەوەی قوڵترین حەوزی مەلەکردن لەجیهاندا

پۆڵەتیک پرێس

دوبەی کردنەوەی قوڵترین حەوزی مەلەکردنی لەجیهاندا ڕاگەیاند، ئەو کەسانەی حەز بە سەرکێشی دەکەن دەتوانن بە قوڵی 60 مەتردا بڕۆن، بۆ گەڕان و دۆزینەوەی تایبەتمەندیەکانی کە هاوشێوەی شارێکی نقوم بووە لەڕێگەی بەکارهێنانی چەندین ئامێر و یاری کانزای کە لەژێر ئاودا کاردەکەن.

کۆمپانیای بەرهەمهێنانەکەی باس لەوە دەکات، مەلەوانگەکە15 مەتر لە هەموو مەلەوانگەیەک قوڵترە، جەختی لەوەش کردەوە دیزاینەرەکەی لەشێوەی گوێچکە ماسی کردویەتی وەک ئاماژەیەک بۆ کەلەپووری مرواری ئیمارات، هەروەها گەورەترین ستۆدیۆی فیلمی ژێر ئاوییە لە ناوچەکەدا.

مەلەوانەکان دەتوانن چێژ لە دیمەنی شارێکی نقوم بووی تەڕ و پڕ لە دەنگ و ڕووناکی ببینن، هەروەها دوو ژووری وشک و پڕ لە هەوا لە ڕێگەی چوون بۆ بەشی خوارەوەی حەوزەکەدا هەیە، کە سەردانیکەران دەتوانن بە بەکارهێنانی لولەی ئۆکسجین یان مەلەوانی ئازد کە هەناسەیان هەڵدەگرن بچن بۆی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا