پۆڵەتیک پرێس
لە پارێزگای لێنینگرادی باکووری ڕۆژئاوای ڕوسیا دروستکردنی لەفەیەک کە درێژییەکەی 47 مەترە ڕاگەیاندرا، کە وەک بەشێک لە پێشبڕکێی”زەوی ڕووسی” ئامادەدەکرێت.
بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان لەفەکە بە درێژی 47 مەتر و 95 سانتیمەر ئامادەکراوە، ئۆلیگ مالاشێنکۆ پارێزگاری هەرێمەکە وتی:”درێژی لەفەکە هەڕەمەکی نەبووە ژمارە 47 لە شەرەفی هەرێمەکەمان و کارێکارەکانمانە، 95 ساڵیش تەمەنی پارێزگاکەمانە.
پێکهاتەی ساندویچەکە لەلایەن جوتیارانەوە ئامادەکرابوون کە تەماتە، سەوزەوات، گۆشتی بەرخ و ماسی بوو، هەروەها لە پێشبڕکێکەدا نانی فەڕەنسی بەدرێژی1.2 مەتر لەلایەن بەرهەمهێنەرانی نانی لێنینگراد ئامادەکرابوو.