بەڤیدیۆ.. ببینە سەگێک چۆن ڕێگری لە ڕۆیشتنی خاوەنەکەی دەکات

پۆڵەتیک پرێس

گرتەیەکی دەگمەن پەیوەندی و هۆگربوونی سەگەکان بە خاوەنەکانیانەوە نیشان دەدات، گرتە ڤیدیۆیەکە ئەو ساتە نیشان دەدات چۆن سەگێک ڕێگری لە ڕۆیشتنی خاوەنەکەی بۆ قوتابخانە دەکات.

ڤیدیۆیەک لە تۆڕی کۆمەلایەتی تویتەر بڵاوبۆتەوە سەگێکی بچووک پیشان دەدات لەکاتێکدا خاوەنەکەی دەیەوێت بچێت بۆ قوتابخاتە قاچی منداڵە نۆ ساڵەکە دەگرێت و ڕێگری لێدەکات، بەشێوەیەکی گشتی سەگەکان بە ئاژەڵی بەوەفا ناسراون و زۆر خێرا هۆگری خاوەنەکانیان دەبن.

ئەو جۆرە سەگە کە بە ڕیتریڤەر گۆڵدن ناسراوە لە بنەڕەتدا جۆرێکی بەڕیتانیە و قەبارەیان ناوەندە، تەمەنی لەنێوان 10 بۆ 13 ساڵدایە، درێژی مێیەکەی 20-22 سانتیمەترە، درێژی نێرەکەی 22-24 سانتیمەترە، کێشیان بەنزیکی 34 کیلۆگرامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا