بەوێنە..سێیەم گەورەترین ئەڵماس لە جیهاندا دۆزرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

بەردێکی سەمینی کە کێشی هەزارو ١٧٤ قیراتە، لە بۆتسوانا، بە سێیەم گەورەترین ئەڵماس دادەنرێت لە جیهاندا.

بەردەکە لە ١٢ی حوزەیرانی ئەم مانگەدا دۆزراوەتەوە، لەگەڵ کۆمەڵێک بەردیتر بەڵام ئەمە گەروترینیان بوو هەربۆیە نازناوی سێیەم گەورەترین ئەڵماسی جیهانی پێ بەخشرا.

بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای لوکا را، نەسیم لاهوری، دۆزینەوەکەی بە دەستکەوتێکی نیشتیمانی و مێژوویی ناو برد بە شانازی زانی بۆ خۆیان و بۆ بۆتسوانای وڵاتیان.

بۆتسوانا، خاوەنی گەورەترین کارگەی پیشە سازی ئەڵماسە لە جیهاندا، بە بەردی بە نرخ و گرانبەها ناسراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا