پۆڵەتیک پرێس
شۆفێرێکی تاکسی بڕێک پارە کە بەهەڵەی لەلایەن ژنێکی بەتەمەنەوە پێیدرابوو گێڕایەوە، ژنەکە بەهەڵە بڕی 190 هەزار روبڵ بەنزیکی دەکاتە 2000 دۆلار بۆ گواستنەوەی لە مۆسکۆوە و بۆ سربوخوف بە شۆفێری تاکسییەکدا.
لەکاتی گەشتەکەیدا ژنە بەتەمەنەکە باسی لە کێشەکانی خۆی و کوڕەکەی کرد شۆفێرەکەش گوێی لێدەگرت، لەکۆتای گەشتەکەدا ژنەکە زەرفی پارەکەی بە شۆفێرەکەدا، کاتێک شۆفێرەکە زەرفی پارەکەی کردەوە لەجێی پێنچ هەزار روبڵ کە دەکاتە نزیکەی 70 دۆلار زۆر زیاتر تێدابوو نزیکەی 190 هەزار روبڵی تێدابوو.
خزمەتگوزاری بانگکردنی ئۆتۆمبێلی کرێ توانی پەیوەندی بە ژنەکەوە بکات، پێی وت پارەکەی لای کەسێکی باوەڕپێکراوە و بۆی دەگەڕێننەوە، ژنەکەش ئەوەی ڕوونکردەوە بەهۆی خەمۆکییەوە زەرفی پارەکانی تێکەڵ کردووە.