کچێک بەشێوەیەکی نامۆ تۆڵە لە خۆشەویستەکەی دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

کچێکی چینی بەناوی لو بڕیاریدا تۆڵە لە خۆشەویستە کۆنەکەی بکاتەوە کاتێک جێی هێشت لەبەر کچێکی دیکە.

ڕۆژنامەکان باس لەوە دەکەن توڵە چاوی ئەو کچەی کوێرکردبوو، بەجۆرێک ئۆتۆمبێلی خۆشەویستەکەی بەکارهێنا بۆ کردنی چەندین سەرپێچی جیاواز بۆ ئەوەی سزاری سەرپێچییەکان لەسەری کۆبێتەوە، یەکێک لەوانە لەڕۆژێکدا لە 49 نیشانەی سووری ترافیکی داوە.

کچەکە داوای لە هاوڕێیەکی کردووە ئۆتۆمبێلی خۆشەویستە کۆنەکەی بهێنێت، لەگەڵ پیاوێکی دیکەدا بەناوی ژوو بۆ ماوەی دوو ڕۆژ چەندین خولی ماراسۆنیان پێ ئەنجامداوە و لەکاتەشدا چەندین سەرپێچی هاتوچۆی مەترسیداریان کردووە.

دواتر لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس دەریانخستووە ئەو سەیارەی سەرپێچییەکی هاتوچۆی زۆری هەیە بەناوی کینەوەیە کە پەیوەندیەکی خۆشەویستی درێژخایەنی لەگەڵ لو هەبووە و ئێستا جیابۆتەوە و لەگەڵ کچێکی دیکە لە پەیوەندیدایە.

دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ لو دەرکەوت، لو پلانی داناوە بۆ ئەوەی تۆڵە لە کین بکاتەوە بەشێویەک بەهۆی ئۆتۆمبێلەکەیەوە سزای درایی وەربگرێت، هەروەها ئەوەشیان ڕوونکردووە ژوو دەستی هەبووە لە پلانەکەدا و یارمەتی داوە چونکە لو بەڵێنی پێداوە دوای ئەوە پەیوەندی لەگەڵ ببەستێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا