بەوێنە..دووەم درێژترین و سەرجڕاکێشترین ڕووبار لە ئەوروپا

پۆڵەتیک پرێس

ڕووباری دانوب دووەم درێژترین ڕووباری ئەوروپایە و بە 10 وڵاتدا دەڕوات ئەوانیش، ئەڵمانیا، نەمسا، سلۆڤاکیا، هەنگاریا، کرواتیا، سربیا، ڕۆمانیا، بولگاریا، مۆلدۆڤا و ئۆکرانیا.

Danube river cruise: A waltz down Europe's river of love | Stuff.co.nz

ئەم ڕووبارە ئەفسانەییە 2850 کیلۆمەتر(1770 میل) لە دارستانی ڕەشەوە بەرەو دەریای ڕەش شەپۆل دەدات، دەروازەیەکە بۆ هەندێک لە دیمەنە دڵڕفێنەکان، شارۆچکە بچووکەکان و پایتەختە ئەبەدیەکان لە ناوەڕاست و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا داگیردەکات، چوار پایتەخت لەسەر ڕووباری دانوب هەیە ئەوانیش، ڤیەننا، براتیسلاڤا، بوداپست و بێلگراد.

أطول نهر في الاتحاد الأوروبي - سطور

پایتەختی نەمسا ڤییەنا شارێکی جوان و نایابە بۆ سەردانیکردن ئەگەر حەزت لە کۆشکە مەزن، خانووی ئۆپێرایی و باخچەی جوان و ڕازاوەیە، دەرکەوتنە جوانەکەی ئەمڕۆی ئەو ڕاستییە بەدرۆدەخاتەوە کە لەکاتی جەنگی جیهانی دووەمدا تووشی زیانی کارەساتبار بووە، خۆشبەختانە چەند باڵەخانەیەک ڕزگارکراون و هەندێکی دیکەش دوای جەنگ ئاوەدانکراونەتەوە، ئەمڕۆ چالاکییە کەلتوورییەکان، نمایشە مۆسیقییەکان و شانۆ لە باشترین ئەو کارانەن کە لە شارەکەدا ئەنجامیان داوە.

جولة سريعة في نهر الدانوب أو نهر العواصم » مجلتك

کەمتر لە 100 کیلۆمەتر لە ڤییەنا، نراتیسلاڤا گەورەترین شاری سلۆڤاکیایە و تاکە پایتەختی جیهانە کە هاوسنوورە لەگەڵ دوو وڵات و هەروەها لەڕووی دانیشتوانەوە دەبێتە بچووکترین پایتەختی دانوب و زۆربەی کات لەلایەن گەشتیارەکانەوە چاوپۆشی لێدەکرێت، بوداپستیش یەکێکە لە شارە بەناوبانگەکانی دانوب، شارێکی سەرسوڕهێنەرە و پێویستە سەردانی بکرێت لە ناوەڕاستی ئەوروپا، پایتەختی سیاسی و کلتوریە، بوداپست بە ڕووباری دانوب پێناسە دەکرێت و ناوەڕاستی شارەکە دەشوات و دابەشی دەکات بۆ دوو ناوچەی پودا و بێست.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا