بەڤیدیۆ.. خانمێک توانایەکی سەرسوڕهێنەری هەیە

پۆڵەتیک پرێس

گێتی موسەوی خانمێکی ئێرانیە نازناوی ” بەهێزترین خانمی جیهان”ی پێبەخشراوە، ژمارەی پێوانەی پێشووی لە ڕاکێشانی بارهەڵگردا دەشکێنێت.

لە ڤیدیۆکەدا سەرکەوتنی موسەوی لە ڕاکێشانی بارهەڵگرێک کە کێشەکەی 17 تەن و 200 کیلۆگرامە بۆ دووری 41 مەتر لەماوەی خولەکێک و 31 چرکەدا دەردەکەوێت، بەمەش توانیتی ژمارەی پێوانەی پێشووی کە لەساڵی 2019دا تۆماری کرد بیشکێنێت.

بەهێزترین خانمی جیهان دوای سەرکەوتنی وتی: ” زۆر خۆشحاڵم کە توانیم سەربکەوم، نامەوێت هێزی خۆم نیشان بدەم، دەمەوێت بڵێم ئەگەر کەسێک هەوڵ بدات و بیەوێت کارێک بکات ئەگەر خانمیش بێت دەتوانێت بیکات، هەموو کەسێک دەتوانێت ئەو کارەی دەیەوێت ئەنجامی بدات ئەگەر هەوڵی بۆ بدات”.

موسەوی لەساڵی 2019دا ژمارەی پێوانەی لە ڕاکێشانی بارهەڵگرێکی 12 تەنی بۆ دووری 30 مەتر بە پەت تۆمارکرد، بەڵام لە سەرکێشی ئەمجارەیدا توانی ئەو ژمارەیە بشکێنێت و ژمارەیەکی پێوانەی نوێ تۆمار بکات.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک