١٦٠ کاغەزی یانسیبی کڕی و ١٦٠ جار بووە براوە

پۆڵەتیک پرێس

ئاژانسی یونایتد پرێس ئینتەرناشناڵ رایگەیاند، پیاوێکی ئەمریکی لە ویلایەتی ڤێرجینیا ١٦٠ کاغەزی یانسیبی کڕی و بەوهۆیەوە بووە براوەی ٨٠٠ هەزار دۆلار.

لەوبارەیەوە کوام کرۆسی ئەمریکی رایگەیاند، ١٦٠ کاغەزی یانسیبی کڕیوە و سەرجەم کاغەزەکان ژمارەی ٧٣١٤یان هەڵگرتووە.

کرۆس باسی لەوەش کرد، بۆیە ئەو ژمارەیەی هەڵبژاردووە هەستی کردووە بەختی بۆ دەهێنێت.

هەر واش بوو، کاتێک سەرجەم کاغەزی یانسیبەکانی بردەوە، لەگەڵ ئەوەی هەر کاغەزێک نرخەکەی پێنج دۆلار بووە، بەڵام لە کۆتاییدا بە ١٦٠ پینج دۆلاری، ٨٠٠ هەزار دۆلاری بەدەستهێنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا