کچێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بەرلەوەی بەخاک بسپێردرێت زیندوودەبێتەوە

ئەم بابەتە 39 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

 

کچێکی تەمەن ٢٠ ساڵ لە ئەمریکا هەواڵی مردنی رادەگەیەندرێت و بەرلەوەی بە خاکی بسپێرن زیندوو دەبێتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەری سکای نیوزی عەرەبی، ئەو کچە ناوی تیمشا بۆمشاپەو دوای ئەوەی لەلایەن پزیشکەکانی لە نەخۆشخانە هەواڵی مردنی رادەگەیەندرێت، ڕەوانەی ئەو شوێنە دەکرێت کە تایبەتە بە ئامادەکردن بۆ بەخاک سپاردن، بەڵام بەرلە چەند خولەکێک لە ناشتنی، چاوەکانی دەکاتەوە هەناسەی بۆ دەگەڕێتەوە.

لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی ئەو رووداوە بووە جێی باس و زۆرێک بەسەرسوڕمانەوە باسیان لێوە کردووەو بەشێکیش بە ترسەوە لەو بابەتەیان روانیوە.

رۆژی یەکشەممەی رابردوو لە شاری دیترۆیتی ئەمریکا بۆشامپی تەمەن ٢٠ ساڵ لە ماڵەکەیدا لە هۆش خۆی دەچێت، دوای ئەوەی تیمی پزیشکی فریاکەوتن بانگ دەکرێت و نزیکەی ٣٠ خولەک هەوڵی رزگارکردنی دەدەن، بەڵام سوودی نابێت، چونکە هەناسەی بۆ نادرێت و لەشی هیچ وەڵامێکی ئەرێنی ناداتەوە، دوای بردنی بۆ نەخۆشخانە پزیشکەکان دەڵێن مردووە.

ئەو کچە لەنێو کیسێکی سەرداخراودا دادەندرێت و لە شوێنێکی تایبەت ئامادەکاری بۆ پرۆسەی بەخاک سپاردنی دەکەن، بەڵام دواتر هەستی پێدەکەن هەناسە دەدات و دوای تەماشاکردنی دەبینن چاوەکانی کراوەتەوە.

لەهەمانکاتداو دەستبەجێ پەیوەندی بە تیمی فریاکەوتنەوە دەکرێت، جارێکی دیکە ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێتەوەو لە ئێستادا ژیانی بۆ گەڕاوەتەوە.

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک