پۆڵەتیک پرێس
کۆمەڵێکی زۆر بەرازی کێوی کە ژمارەیان بە هەزاران دەخەمڵێنرێت کۆڵانەکانی ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیایان داگیرکردووە لەناو خۆڵ و خاشاکدا بەدوای خواردندا دەگەڕێن.
دەسەڵاتدارانی کاردەکەن بۆ بنبڕکردنی دیاردەکە، میدیا ناوخۆییەکان دەڵێن دیمەنی بەرازی کێوی لە پایتەختی ئیتاڵیا شتێکی نوێ نییە زۆرجار بە کۆمەڵ لە دەوروبەری شار و شەقامەکاندا دەبینرێن بەدوای خواردندا دەگەڕێن، بەڵام لەم چەند مانگەی دواییدا گۆڕاوە و ئام ئاژەڵە کێویانە بەڕێژەیەکی زیاتر لەناو شاردا دەبینرێن.
ژمارەیەک لە چالاکوانانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان گرتە ڤیدیۆی بەرازە کێوییەکانیان بڵاوکردەوە و بینەرێکی زۆری بەدەستهێنا، بەپێی ڕاپۆرتێکی کەناڵی “سی بی ئێس نیوز” لەئێستادا ژمارەیان نزیکەی پێنج بۆ شەش هەزار بەراز دەبێت کە ڕۆمایان داگیرکردووە و کۆمەڵێکیان لە باخچەکاندان و کۆمەڵێکیان لە شەقامەکانی شوێنی دانیشتوان و نزیک قوتابخانەکانن کە خۆڵ و خاشکیان لێیە بەدوای خواردندا دەگەڕێن.
الخنازير البرية تحتلّ #روما.. فيديوhttps://t.co/wBR9lJydLi#البيان_القارئ_دائما pic.twitter.com/xztMfGXlxi
— صحيفة البيان (@AlBayanNews) July 19, 2022