نابینایەک بەسەر بەرزترین لوتکەی جیهاندا سەردەکەوێت

پۆڵەتیک پرێس

نابینایەکی چینی، لە تەمەنی ٥٠ ساڵی نزیک دەبێتەوە ژماری پێوانەیی شکاند لە وەرزشی شاخەوانیدا.

بەپێی بڵاو کراوەکان، جانگ هۆنگی تەمەن ٤٦ ساڵ، لە بەرەی نیپاڵیەکان، بووە یەکەمی ئاسیاو سێیەمی جیهان بۆ سەرکەوتن بەسەر بەرزترین لوتکە لە جیهاندا، کە لوتکەی ئەڤرێستە.

جانگ وتی. گوێ مەدە بەوەی خاوەن پێداویستی تایبەتیت یان کەسێکی ئاساییت، گرنگ نیە ئەگەر دەستت یاخود قاچت یاخود بیناییت لە دەست داوە، هەمیشە دەتوانیت شتێک بکەیت کە کەسانیتر ناتوانن ئەنجامی بدەن.

جانگ بەسەر ٨هەزار و ٨٤٩مەتری شاخەکەدا سەرکەوت و دواتر گەڕایەوە بۆ کەمپەکەی خۆی.

جانگ لە باشوری ڕۆژ ئاوای چین لە شاری چونگینگ لە دایک بووە، لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا بەهۆی گلۆکۆماوە بینایی لە دەست داوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا