چەند بیرۆكەیەك بۆ پاككردنەوەی ئیكسسوارەتەكانت

پۆڵەتیك پرێس:
خانمان بەشێوەیەكی بەرچاو حەز بە بەكارهێنانی ئیكسسوارات دەكەن، بێگومان هەندێكیش لەم ئێكسسواراتانە تایبەتە لەلایان، بەڵام بە تێپەڕبوونی كات لەگەڵ بەكارهێنانیدا هەندێكیان ڕەونەق لەدەست دەدەن و جوانی سەرەتایان نامێنێت.

ئێمە چەند ڕێگایەكی باش‌و ئاسان باس دەكەین، كە دەتوانن لەو رێگەیەوە لەماڵەوە ئێكسسواراتەكان پاكبكەنەوەو دووبارە بریقەو ڕەونەقی بۆ بگەڕێننەوە.

ئێكسسواراتی زیو
قاپێك بهێنە، كە لە كانزا دروست كرا بێت، یەك كوپ ئاوی گەرمی تێبكە، پاشان یەك كەوچكی بچووك كاربۆن تێكەڵ بە ئاوەكە بكە، زیوەكانت بخە ناو ئەم تێكەڵەیە بۆ ماوەی ١٠ خولەك، دواتر دەریان بهێنە بەخاولییەك ڕاستەوخۆ وشكیان بكەرەوە.

ئێكسسواراتی ڕەنگ زەرد
ماوەی ٥ خولەك ئێكسسوارتە ڕەنگ زەردەكانت بهێنە، لە ناو پەرداخێك ئاوی جۆ بەجێبهێڵە دواتر دەریانبێنەو پێش ئەوەی خۆی وشك بێتەوە بە پارچەیەك خاولی نەرم وشكی بكەرەوە.

ئێكسسواراتی ڕەنگ مسی
شەربەتی لیمۆ بخەرە ناو دەفرێكی مس كەمێك خوێی تێكەڵ بكە، ئێكسسواراتەكان بخەرە ناوی بۆ ماوەی ٢ خولەك، پاشان دەریبهێنە بە زوویی وشكیبكەرەوە ئەگەر لەماوەی خۆی زیاتر بمێنێتەوە، ئێكسسواراتەكە دەتەقێت، یاخود دەشكێت.

پاككردنەوەی مرواری
دەتوانیت پارچەیەك پەڕۆی نەرم بەئاوی گەرم و شامپۆ تەڕ بكەیت‌و تەنیا یەك جار، ئێكسسواراتەكانی پێ بسڕیت، كە دەتوانیت بەم ڕێگایە ئەو ئێكسسواراتانەی وردەكاری زۆری تێدا كراوە پاكیان بكەیتەوە.

بە بەكار هێنانی فڵچەیەكی دەم و ددان شوشتن بە مەرجێك تاڵەكانی نەرم بێت، لەگەڵ هەویری ددان بۆ ماوەی ١٠ خولەك ئێكسسواراتەكانت بسڕەوە، پاشان بە پارچەیەك پەڕۆ یان خاولی وشكی بكەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا