ڤیدیۆ.. تسۆنامی شەرابی سور لە ئیسپانیا

پۆڵەتیک پرێس

ڤیدیۆی تەقینەوە و دزەکردنی رێژەیەکی زۆری شەرابی سور لە ئیسپانیا، بینەرێکی زۆری بۆخۆی راکێشا و دەنگدانەوەیەکی گەورەی هەبوو.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، نزیکەی ٥٠ هەزار لیتر شەرابی سور کە لە کۆگای یەکێک لە کارگەکانی بەرهەمهێنانی شەراب لە ناوەڕاستی ئیسپانیا عەمبار کرابوو، لە ئەنجامی کێشەیەکی تەکنیکیەوە دزەی کردە دەرەوەی کۆگاکان.

ئەو ڤیدیۆیە بەخێرایی بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەوە بەجۆرێک، نزیکەی ٣٨ هەزار کەس سەرسامی خۆیان بۆ دەربڕی و نۆ هەزار جار تویت کرایەوە لەماوەی کەمتر لە ٢٤ سەعاتدا.

هەندێک لە میدیاکان وا باسیان لە رووداوەکە کردووە، رەنگە شکانی یەکێک لە کۆنتێنەرەکان بووبێتە هۆی رژانی شەرابە سوورەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا