تەسبیحێکی یەک ملیۆن دۆلاری دزرا

پۆڵەتیک پرێس

پۆلیسی سکۆتلاند، دزینی تەسبیحێکی زێڕی ڕاگەیاند، کە شاژنە ماری سکۆتلاند لە ڕۆژی لە سێدارەدانیدا لە ساڵی ١٥٨٧ لەگەڵ خۆی هەڵی گرتبوو.

تەسبیحەکە لە یەکێک لە هۆڵە مێژووییەکاندا بوو، نزیەکەی یەک ملیۆن جونیەی ئیستەرلینی تێچووە کە دەکاتە، یەک ملیۆن و ٤٠٠هەزار دۆلار، لە یەکێک لە قەڵاکانی باشوری ئینگلاند دزراوە.

شاژنە ئیلیزابێزی پرۆستانتی یەکەم، فەرمانی لە سێدارەدانی شاژنە ماری کاسۆلیکی دەردەکات، بە تۆمەتی ناپاکی گەورە.

دەسەڵاتداران ڕایان گەیاند کە چەند کەل و پەلێکی دیکەش دزراون هەروەها ئاماژەیان بەوەدا، کە پارەی تەسبیحەکە گرنگ نیە، بەڵکو جێگەکەی پڕ نابێتەوە چونکە بەشێکە لە کەلەپوری ئەو وڵاتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا