بە ڤیدیۆ..پیاوێک نیو کاتژمێر هەناسەی ڕادەگرێت

پۆڵەتیک پرێس

پیاوێکی کرواتی ژمارەی پێوانەیی شکاند، لە ڕاگرتنی هەناسەی بۆ ماوەی نیو کاتژمێر لە ژێر ئاودا.

بەپێی ڕۆژنامەکان، بۆدیمیەر بودا ی ٥٤ساڵ، کاتێک کاتیان بۆ ڕاگرتوە ماوەی ٣٤ خولەک و ٣٣ چرکە لە ژێر ئاودا ماوەتەوەو هەناسەی خۆی ڕاگرتووە.

بودا لە مەلەوانگەیەکی ناوچەی سیساک بە ئامادەبوونی چەندنین پەیامنێر و پزیشک تاقیکردنەوەکەی ئەنجام دا، پێش ئەوەی دست پێ بکات چەندی تونای ئۆکسیجینی پاکی لەدەرەوە هەڵمژی تاوەکو بڕێکی باش بچێتە جەستەیەوە، دواتر بەبێ هیچ ئامێرێکی هەناسە وەرگرتن سەری خۆی خستە ژێر ئاوەکە.

بۆدیمیەر وتی دوای چەندین ساڵ ڕاهێنان توانیومە بە سەرکەتویی، ئەو کارە ئەنجام بدەم، هەروەها وتیشی کە خاوەنی کچێکی تەمەن ٢٠ ساڵە بە ناوی ساشا سەرەرای ئەوەی بەدەست نەخۆشی ئۆتیزمەوە دەناڵێنێت، بەڵام پاڵپشتیەکی زۆری باوکی کردووە بۆ ئەنجام دانی ئەو سەرکێشیە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک