بەهەزارن دەرچووی زانكۆ و پەیمانگاكان دادەمەزرێن

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم لەرێگەی چەند پرۆژەیەكەوە هەلی كارو دامەزراندن بۆ هەزاران دەرچوو فەراهەم دەكات، وتەبێژی وەزارەتەكەش چەند زانیاریەك دەخاتەڕوو”.

حسێن حەمەکەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “ئێمە ڕەشنوسی پرۆژە یاسایەكمان ئالڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران كردووە و دواتر دەنێردرێتە پەرلەمان، كە لەرێگەی ئەو پرۆژەوە دەرفەتی دامەزراندن بۆ دەرچوانی بەشەکانی کشتوکاڵی و ڤێتێرنەری دەرەخسێنرێت”.

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ وتیشی “جگە لەو پرۆژەیە بەهۆی كردنەوەی سایلۆی هەولێر و دانانی بەردی بناغەی سایلۆی سلێمانی و چەند كارگە و پرۆژەیەك بە هەزاران دەرچووی كشتوكاڵی دادەمەزرێنرێن”.

ئەمە لەكاتێكدایە، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو هەوڵەكانی بۆ بەرەو پێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی خستووەتە گەڕلەڕێگەی دامەزراندنی چەند پرۆژەیەكی كشتوكاڵی، تا زۆرترین دەرچووی زانكۆ و پەیمانگاكان سود مەندبن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا