فەرماندەی هێزەكانی حیزبوڵڵای عێراق كوژرا

پۆڵەتیك پرێس:
سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند، فەرماندەی هێزەكانی حیزبوڵڵای عێراقی كوژرا، ئەوەش دوای بەئامانجگرتنی ئۆتۆمببلەكەی لەناوچەیەكی عێراق.

سەرچاوەكە راشیگەیاند، لەرێگەی بۆمبی چێنراوەوە، ئۆتۆمبیلی “ابو یاسر المعلم” فەرماندەكەی حیزبەڵڵای عێراقی لەناوچەی “جرف النصر” لەباكووری پارێزگای بابل كراوەتە ئامانج‌و كوژراوە.

فەرماندەكەی حیزبوڵڵا ناوی عەلی عجلەو رۆڵێكی گەورەی هەیە لەناو هێزەكانی حەشدی شەعبی لەعێراق.

بەپێی سەرچاوەكە، جگە لەكوشتنی فەرماندەی هێزەكانی حیزبوڵڵای عێراقی، یەكێك لەفەرماندەكانی لیوای 47 ی سەر بە حەشدی شەعبی كوژراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا