پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانیكرد بە ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی ورد بۆ ئاشكراكردنی ئەنجامدەرانی تەقینەوەكەی بەسرە.
مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند، فەرمانمان كرد بە لێكۆڵینەوەیەكی ورد و خێرا بۆ ئاشكراكردنی تەقینەوە تیرۆرستییەكەی بەسرە.
كازمی راشیگەیاند، هێزە قارەمانەكانمان بە ورەوە بەرەنگاری شانە تیرۆرستییە ترسنۆكەكان دەبنەوە و لە هەموو عێراق بنبڕیان دەكەن.
رۆژی سێشەممە 7_12_2021، تەقینەوەیەكی بەهێز شاری بەسرەی هەژاند بەهۆیەوە 12 كەس كوژران و ژمارەیەكی دیكە برینداربوون.