عێراق بۆ راگرتنی هێرشەكانی توركیا داوای هاوكاری دەكات

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری دەرەوەی عێراق داوا دەكات وڵاتانی ئەوروپا رۆڵیان هەبێت بۆ راگرتنی هێرشەكانی سوپای توركیا بۆ سەر خاكی عێراق.

بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هەریەكە لەوەزیرانی دەرەوەی فەرەنساو ئەڵمانیاو نوێنەری پەرلەمانی بەریتانیا داوایكردووە هاوكارییان بكەن لە كشانەوەی سوپای توركیاو راگرتنی هێرشەكانیان بۆ سەر خاكی عێراق.

ئاماژە بەوەشكراوە، پەیوەندییە تەلەفونیەكەی فوئاد حوسێن لەگەڵ دان ئیف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنساو هایكۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاو جیمس كلیفرلی نوێنەری پەرلەمانی بەریتانیا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، لەو پەیوەندییانەدا دواین پێشهاتەكانی عێراق‌و لەشكركێشییەكانی سوپای توركیا بۆ ناوچەكە باسكراوە.

ئەو داوایەی وەزیری دەرەوەی عێراق دوای ئەوە دێت، سوپای توركیا چەندین ساڵە هێزی لەناو خاكی هەرێمی كوردستاندا هەیەو بەردەوامیش بەبیانوی بوونی گەریكانی پەكەوە بۆردومانی بەشێك لە ناوچەكانی هەرێم دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا