پسپۆڕانی بواری خۆراک هۆشداری دەدەن دەربارەی شلیک

پۆڵەتیک پرێس

ئۆلگا کۆرلیپاڤا پسپۆڕی بواری خۆراکی ڕوسی، ئامۆژگاری دەدات بە خەڵک دەربارەی خواردنی شلیک لەسەر گەدەی بەتاڵ.

لە چاوپێکەوتنێکدا ئەو پسپۆڕە ئاماژە بەوە دەدات، خواردنی شلیک لەسەر گەدەی بەتاڵ هەستیاری خۆراک دروست دەکات، بە تایبەت لە کەسانێکدا کە کێشە لە کۆ ئەندامی هەرسیاندا هەیە، هەروەها هەندێک کات شۆکی هەستیاری دروست دەکات.

هەروەها ئامۆژگاری ئەو خانمانە دەکات، باشتر وایە دایکانی دوو گیان شیلک نەخۆن، تاوەکو منداڵەکانیان توشی هەستیاری نەبن، هەر لەبەر هەمان هۆکار نابێت منداڵی خوار تەمەن یەک ساڵ شلیک بخوات.

بەهۆی ئەوەی ترشی ئۆکسالیکی تێدایە، کاریگەرییەکی نەرێنی دروست دەکات لەسەر ئەو کەسانەی توشی هەوکردنی گەدە بوون یان برینی گەدە، هەروەها ئەو پسپۆڕە ئامەژە بەوە دەدات باشتر وایە شلیک دوای نان خواردن وەک، شیرینی بخورێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا